ریال مه‌درید به یه‌ك مه‌رج ئاماده‌یه كاسێمیرۆ به پاریس بفرۆشێت
كارگێری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی كاسێمیرۆی به‌رازیلی له گواستنه‌وه‌ی زستانه به یانه‌ی پاریس سانجێرمان بفرۆشن به مه‌رجێك.
پێگه‌ی بێرنابیۆ دیجیتاڵی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ریال مه‌درید پێیوایه ئاستی كاسمێرۆ له‌م وه‌رزه دابه‌زیوه، له یاریی رابردوویان به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل به ڕوونی دیار بوو كه كاسێمیرۆ ئاستی وه‌كو سه‌رجه‌می زینه‌دین زێدان نه‌ماوه.
كاسێمیرۆ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـه‌وه له‌سه‌ر راسپارده‌ی زینه‌دین زێدان شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی ریال مه‌درید جێگیر كردووه و ئێستاش چه‌ندان یانه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی كاسێمیرۆ ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی گرانبه‌های بۆ ئاماده كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید تێگه‌یشتنی بۆ هه‌موو شتێك گۆڕاوه و زیاتر گرینگی به یاریزانه لاوه‌كان ده‌دات و ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باش و به نرخی له لایه‌ن پاریس سانجێرمانه‌وه پێبگات ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری كاسێمیرۆ بێت.
كاسێمیرۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، پێشتر له 2013 له یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلییه‌وه روویكرده تیپی كاسیای ریال مه‌درید، له‌وكاته‌وه یاریزانه به‌رازیلییه‌كه له كۆی 295 یاری به درێسی ریال مه‌درید كردووه و 30 گۆڵ و 25 ئاسیستی هه‌یه.