محه‌مه‌د زێدان: كڵۆپ پێی گوتم كه تۆ 100 هێنده‌ی سه‌ڵاح باشتری
محه‌مه‌د زێدان هێرشبه‌ری میسری كه پێشتر دووجار له دوو یانه‌ی جیاواز له ژێر سه‌رپه‌رشتی یۆرگن كڵۆپ یاری كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیا پێی گوتووه كه تۆ 100 هێنده‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح باشتری.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2017ـه‌وه كه له یانه‌ی رۆماوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیڤه‌رپوول كردووه و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یۆرگن كڵۆپ له كۆی 145 یاری پرێمه‌رلیگ 95 گۆڵی كردووه، به‌ڵام له‌وكاته‌ی یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری دۆرتمۆند بووه به محه‌مه‌د زێدانی یاریزانی میسری ئه‌وكاتی گوتووه كه تۆ 100 هێنده‌ی زیاتری سه‌ڵاح باشتری.
محه‌مه‌د زێدانی ته‌مه‌ن 39 ساڵ كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـه‌وه وازی له یاریكردن هێناوه، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ON Sportـی ئینگلیزی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر كه‌مێكی تر زیاتر پابه‌ندی ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆی با ده‌بووه یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان.
محه‌مه‌د زێدان له یانه‌كانی ماینز و دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا یاریی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی یۆرگن كڵۆپ یاری كردووه، ده‌ڵێت: ده‌بوو من به‌شێوه‌یه‌كی باشتر راهێنانه‌كانم كردبا و زیاتر رێنماییه‌كانی راهێنه‌رم جێبه‌جێ كردبا، دڵنیام ئه‌گه‌ر باشترین گرینگیم به‌خۆم دا با هه‌مان ئاستی ئێستای زیاتری محه‌مه‌د سه‌ڵاحم ده‌بوو.
زێدان گوتیشی: سه‌ڵاح یاریزانێكی زۆر پرۆفیشناڵتره به به‌راوردی من، ئه‌و هاوشێوه‌ی رۆناڵدۆ و مێسی پابه‌ند و رێكخراوه.
محه‌مه‌د زیدان له ماوه‌ی 16 ساڵی كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كان له كۆی 294 یاری كردووه و 102 گۆڵی كردووه.