كۆشكی سپی له‌سه‌ر له‌كاركه‌وتنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاته ده‌نگ
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی له‌سه‌ر له‌كاركه‌وتنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند، "پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند، كه خاوه‌ن هێزێكه ناتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، جین پساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتی: "پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر له یاسا ناوخۆییه‌كان پێویستییان به چاكسازی و كۆنترۆڵكردن هه‌یه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای فه‌یسبووك له‌كاركه‌وتن، له‌وانه‌ش پێگه بنچینه‌ییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی، كه هه‌ڵگری هه‌مان نایه‌تی "فه‌یسبووك" و سه‌كۆی به‌ناوبانگی "ئینستاگرام" بۆ به‌شداریكردنی وێنه و ئه‌پلیكه‌یشنی ناردن "واتس‌ئاپ"ی ملیۆنان به‌كارهێنه‌ر.
به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی پێگه‌ی هه‌ردوو سه‌كۆی ئینستاگرام و واتس‌ئاپ، پشكه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌ڕێژه‌ی 5.5% دابه‌زیون. هه‌روه‌ك پشكه‌كانی كۆمپانیای تویته‌ریش به‌ڕێژه‌ی 6% داكه‌وتنیان به‌خۆیه‌وه بینیوه، پشكه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیای "گووگڵ" و "ئه‌مازۆن"ـیش به ریژه‌ی زیاتر له 2% به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كانیان دابه‌زینیان به‌خۆیه‌وه بینیوه.
سایتی "privacy affairs" بڵاویكرده‌وه، زانیاری كه‌سیی زیاتر له ملیارێك و نیو ئه‌كاونتی فه‌یسبووك كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ست هاككه‌ران و له روومچاتێكدا بۆ فرۆشتن خراونه‌ته‌ڕوو.
پێشتریش كۆمپانیای فه‌یسبووك له رێگه‌ی هه‌ژماری فه‌رمییه‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبووك به هه‌ردوو سه‌كۆی ئینستاگرام و واتسئاپه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌كار كه‌وتوون. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی به‌كارخستنه‌وه‌یان بخاته‌ڕوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رچوار تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، مه‌سێنجه‌ر، واتس‌ئاپ و ئیستاگرام له‌كاركه‌وتن و له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی جیهان خزمه‌تگوزارییه‌كانیان وه‌ستان.
لینكی چه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام https://t.me/Kurdistan24news