وه‌زاره‌تی كاره‌با داتا سه‌نته‌رێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پێوه‌ری زیره‌ك داده‌مه‌زرێنێت
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی پێوەری زیرەك، سەرقاڵی دانانی پرۆگرامێکی سۆفتوێرین بۆ دروستکردنی داتا سەنتەرێک.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له راگه‌یندراوێكدا ئاشكرای كرد، "کەمال محه‌مه‌د ساڵح"، وەزیری کارەبا لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری پێوەری زیرەك لە وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاریی ئەنجومەنی وەزیران كۆبووه‌وه و تاووتوێی دامه‌زراندنی داتا سه‌نته‌ره‌كه‌ی كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دانانی پرۆگرامی سۆفتوێر بۆ دامەزراندنی داتا سەنتەرێک و هەموار کردنەوەی گرێبەستی بەڕێوەبردنی سیستەمی پێوەری زیرەك کرا.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاشكرای كرد، بڕیارە ملیۆنێك و 720 هەزار هاوبەشی کارەبا لە سەرانسەریی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەن پێوەری زیرەك، کە بە هۆیەوە دۆخی کارەبا باشتر دەبێت.
روونیشكرده‌وه، دامەزراندنی داتا سەنتەر بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی پێوەری زیرەك بە هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری جێبەجێ دەکرێت.
د.ی