وەزیری دارایی باسی هاتنی بڕێک پارە و دابەشکردنی مووچە دەکات

"ئەوانەی بە پلەی تایبەت خانەنشینکراون سێ جۆرە"
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند، 200 ملیار دیناری دیکە، بەپێی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەیشتووەتە هەولێر و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24 لە سۆران رایگەیاند: "200 ملیار دیناری دیکە گەیشتووەتە هەولێر و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت".

سەبارەت بە چاکسازی لە مووچەی خانەنشینە پلە تایبەتەکان وەزیری دارایی گوتی: "ئەوانەی خانەنشینی پلە تایبەتیان هەیە سێ جۆرن، هەندێکیان وەزیفەیان بینیووە و مەرجەکانی خانەشین بوونیان تیایە، هەندێکی تر هەمان شت وەزیفەیان بینیووە، بەڵام مەرجی خانەنشینی تیا نییە، بەشێکیشیان نە وەزیفەیان بینیووە و نە مەرجی خانەنشین بوونیان تیایە، بەپێی یاسای چاکسازی مامەڵە لەگەڵ ئەمانە دەکرێت".

ئەو گوتانەی وەزیری دارایی و ئابووری لەمیانی بەشداریکردنی کردنی بوو لە رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی لقی بانکی دیلمان لە قەزای سۆران.