باس له تیۆری پلانگێڕی ده‌كرێت له بڕینی فه‌یسبووك-دا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
بڕینی فه‌یسبووك هه‌ژێنه‌ر بوو به‌تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، بۆیه هه‌ندێك خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه بڕینی فه‌یسبووك بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك په‌یوه‌ندی به چوونه ناو داتاكان و زانیارییه‌كانی فه‌یسبووكه‌وه هه‌یه و زۆریش به كرده‌وه‌ی هاككردنی ده‌زانن.
له راستیدا به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت هیچیان نه‌بیست له سه‌ری، وێڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای فه‌یسبووك كه‌می گوت له سه‌ری كه هه‌ر به‌ڕاستی چی بوو روویدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت بڕینی فه‌یسبووك كاریگه‌ری له سه‌ر فه‌یسبووك خۆیی و خزمه‌تگوزاریی و سه‌رمایه‌ی شه‌خسی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌بوو.
رۆژنامه‌ی زه هێڵ نووسیویه‌تی، زۆرێك له پسپۆڕانی ئای تی پێیانوابوو كه بڕینی فه‌یسبووك وابه‌سته‌یه به ژێرخانی ئینته‌رنێته‌وه و به‌تایبه‌تی (DNS و BGP).
(DNS) واته (Domain name system)، كه ئامرازێكی كاریگه‌ره بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی توانای سیسته‌مه‌كه و سه‌لامه‌تی.
هه‌رچی BGP واته (Border Gateway Protocol) پڕۆتۆكۆڵی ده‌روازه‌ی سنووری ده‌ره‌وه‌ی سیستمه‌كه‌یه كه دیزاینی گه‌یشتن به ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌كانه له‌نێوان سیستمێكی سه‌ربه‌خۆ له ئینته‌رنێتدا.
DNS خزمه‌تگوزارییه‌كه رێگه به ئینته‌رنێت ئه‌دات به‌رده‌وام بێت به وه‌رگێڕانی بواره‌كان، بۆ نموونه Facebook.com بۆ IP و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
به هۆكارێكی نادیار، تۆماری DNS ی تایبه‌ت به فه‌یسبووك دیارنه‌ما، هه‌روه‌ها تۆماركراو (رێكۆرد) ه‌كانی BGP یش به‌هه‌مان شێوه.
چونكه وه‌ك گوتمان BGP سیستمێكه باشترین رێگه ئاشكراده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نامه له شێوه‌ی گوژمه‌یه‌كدا بۆ ئینته‌رنێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌راغێك هه‌بوو له ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له سه‌ر كێشه‌كه، بۆیه تیۆری پلانگێڕی دێته‌كایه‌وه كه پێده‌چێت هاككردنێكی گه‌وره رویدابێت و په‌یوه‌ندی به‌و قسانه‌وه هه‌یه كه فرانسیس هۆگن له كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی (60 ده‌قیقه)ه‌وه دركاندی، له‌شه‌وی 3ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021).
فرانسس فۆگن یه‌كێكه له فه‌رمانبه‌ره باڵاكانی كۆمپانیای فه‌یسبووك كه له‌مانگی ئایار (مایۆی 2021) ده‌ستی له كاركێشایه‌وه فه‌یسبووك-ی به خیانه‌ت له دیموكراتییه‌ت وه‌سفكرد.
چونكه یه‌كێك له هه‌واڵده‌رانی نێو فه‌یسبووك به رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز-ی گوتووه كه فه‌یسبووك به ئاره‌زوو جه‌ماوه‌ر و حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی چه‌واشه‌ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ سنوورداركردنی هه‌واڵ و وتاری ئابڕووبه‌رانه و زانیاری چه‌واشه‌كارانه یاخوود په‌یوه‌ندی به ململانێی نێو فه‌یسبووك خۆیه‌وه هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئه‌م دواییه كه بڵاویده‌كاته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك پۆست یه‌كێك له‌و تیۆرانه‌ی كه له هه‌موویان به‌هێزتره و ئه‌گه‌ری زیاتره ده‌رباره‌ی هاككردن كه له ئه‌نجامدا یه‌ك ملیار و 500 هه‌زار تۆماری فه‌یسبووك له ماوه‌ی ساڵێكدا له لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه فرۆشراون.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ش هه‌تا كۆمپانیای فه‌یسبووك نه‌یتوانی ده‌ستی به فه‌یسبووك بگات تا هۆكاری بچڕان و په‌ككه‌وتنه‌كه بڵاوكاته‌وه كه بووه هۆی پشێوییه‌كی به‌كۆمه‌ڵ نه‌ك ته‌نیا بۆ ئینته‌رنێت به‌ڵكو بووه هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندیی خه‌ڵك به‌یه‌كه‌وه.
بۆ نموونه په‌یامنێرانی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز نه‌یانتوانی ده‌نگیان بگات به كارمه‌ندانی كۆمپانیای فه‌یسبووك كه له بینایه‌كی دیاریكراودان به ناچاری به‌رنامه لاوه‌كییه‌كانی وه‌ك دیسكۆرد و زوم-یان به‌كارهێنا.
مایك شرۆبه‌ر سه‌رۆكی به‌شی ته‌كنۆلۆژیا له كۆمپانیاكه دواجار له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه په‌یامه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و له تویته‌ره‌وه نووسی: "به‌كورتی* داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه به‌هۆی دابڕانی فه‌یسبووكه‌وه كاریگه‌ی هه‌بووه له سه‌ریان، له ئێستادا، ئێمه رووبه‌ڕووی گرفته‌كه بوینه‌ته‌وه له تۆڕه‌كاندا، تیمه‌كانمان به خێرایی كارده‌كه‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی به‌خێرایی و كاتێكی دیاریكراو".
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن بی سی پێشینه‌ی ئه‌م رووداوه بۆ نزیكه‌ی 10 مانگ له مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له مانگی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021)، مه‌زه‌بۆردی كۆمپانیاكه رایگه‌یاند كه هاككه‌ران هێرشیان كردۆته سه‌ر سڕینه‌وه‌ی چه‌نده‌ها پێگه‌ی فه‌یسبووك كه به 500 ملیۆن ئه‌كاونت و لاپه‌ڕه ده‌خه‌مڵێنرێت.
تا ئه‌مساته روون نییه ئه‌وه‌ی له فه‌یسبووك رویداوه چییه، دابڕانه‌كه ترسی گه‌وره‌ی لای كۆمپانیای فه‌یسبووك دروستكردووه كه له‌مێژووی كۆمپانیاكه‌دا روینه‌داوه.
به‌م دابڕانه چه‌ند كاتژمێرییه‌ی فه‌یسبووك داهاتی كه‌سی مارك زوكربیرگ نزیكه‌ی 7 ملیار دۆلار كه‌میكرد.
به‌پێی راپۆرتێكی بلومبێرگ ئێواره‌ی 4ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) پشكه‌كانی فه‌یسبووك به‌رێژه‌ی 5% كه‌می كرد دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه 10 كاتژمێر زیاتر له‌كار وه‌ستا.