وەرزش سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ واده‌ی ماڵئاواییكردنی له یانه‌كه راگه‌یاند Kurdistan24 هه‌ولێر 19:32 2021/10/05 حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ کوردستان حه‌مید سه‌لمان یانه‌ی زاخۆ حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌م مانگه كۆتایی دێت. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2021، حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: له رۆژی 20ـی ئه‌م مانگه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی من له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ كۆتایی دێت و له ماوه‌ی كاركردنم له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م رووبه‌ڕووی زۆر به‌ربه‌ست و قه‌یران بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت لێ نه‌گه‌ڕاوین یانه‌ی زاخۆ بكه‌وێت و به سه‌ربه‌رزی هێشتوومانه‌ته‌وه. حه‌مید سه‌لمان ده‌شڵێت: داوای لێبوردن له ته‌واوی یاریزانان و هه‌وادارانی زاخۆ و كارگێریی یانه‌كه ده‌كه‌م كه چه‌ند ساڵێكه به‌یه‌كه‌وه وه‌كو برا شه‌و و رۆژمان بۆ خزمه‌تكردن و پێشخستنی یانه‌ی زاخۆ خسووه‌ته‌گه‌ڕ، هه‌ركه‌سێكیش له ماوه‌ی كاركردنی من تووشی نیگه‌رانی بووبێت داوای لێبوردنی لێ ده‌كه‌م. حه‌مید سه‌لمان 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زاخۆی وه‌رگرت، ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه له كۆی 3 یاری له خولی نایابی عێراق 2 یاری بردووه‌ته‌وه و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت. حه‌مید سه‌لمان سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ