به‌ریتانیا داوا ده‌كات ئه‌فغانستان نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ داڵده‌دانی تیرۆریستان
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان جه‌ختیانكرده‌وه كه دیداریان له گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوایی له كابول ئه‌نجامداوه، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كراوه.
مه‌لا خه‌یڕوڵڵا خواه، وه‌زیری راگه‌یاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند، مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌فغانستان به وه‌كاله‌ت و عه‌بدولسه‌لام حه‌نه‌فی، چاویان كه‌وتووه به سایمۆن گاس، نێرده‌ی تایبه‌تی حكومه‌تی به‌ریتانیا.
راشیگه‌یاند، له دیداره‌كه‌دا مه‌لا براده‌ر جه‌ختیكرده‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی پابه‌نده به په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان بپچڕێنن، ئه‌وان بێكاری بڵاو ده‌بێته‌وه و گه‌لی ئه‌فغانیش له برسان ده‌مرن.
روونیكرده‌وه، شانده‌كه‌ی به‌ریتانیا هیوای خواستووه كه له گه‌ڵ تاڵیبان له نزیكه‌وه كار بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه، له گه‌ڵ به‌رپرسانی تاڵیبان گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه مرۆییه‌كان، كراوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، به‌ریتانیا هیوای خواستووه كه ئه‌فغانستان نه‌بێته پێگه‌یه‌ك بۆ داڵده‌دانی تیرۆریستان، داواش كراوه به‌رده‌وام سه‌قامگیری و ئاسایشی تێدا به‌رقه‌رار بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، حكومه‌تی تاڵیبان سه‌ردانی دیبۆرا لیونز، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كابول، راگه‌یاند.
ئاماژه‌یپێكرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوایان له حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان كردووه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌توانن له كاركردن له ئه‌فغانستان به‌رده‌وام بن.
سه‌رچاوه:رۆیته‌رز