به ڤیدیۆ... ناوچه‌یه‌كی رووسیا به‌هۆی باران و رۆچوونی زه‌وی ماڵه‌كانیان چۆڵكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی رووسیا بڵاویانكرده‌وه، ده‌یان ماڵ به‌هۆكاری بارانی به‌خووڕ و داڕمان، چۆڵكراوه، وێڕای روودانی رۆچوونی قووڵی زه‌وی.
ئه‌و سه‌رچاوانه ئاماژه‌یانپێكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا داوایان له خه‌ڵكی گوندی سێرجی سه‌ر به شاری سوتشی كردووه، كه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
جه‌ختیكرده‌وه، له هه‌رێمی كروسنوداریش بارانێكی به‌خووڕ ده‌ستیپێكردووه، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك ناوچه‌كانیان جێهێشتووه.
سه‌رچاوه: RT