پاریس: ماكرۆن و بلینكن كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه، ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له نێوان پاریس و واشنتن، ئیمانوێل ماكرۆن و ئه‌نتۆنی بلنكن له پاریس كۆبوونه‌وه.
راشیگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دیداریان له‌گه‌ڵ جان ئێف لۆدریانی هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی سازكرد و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبوه‌وه.
روونیكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی له نێوانی هه‌ردوو وڵات بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئوستراڵیا و به‌ریتانیا، به‌هۆی رێكه‌وتنی (لۆكۆس)ـی تایبه‌ت به فرۆشتنی كه‌شیگه‌لی ده‌ریایی ناووكی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی فه‌ره‌نسایی، په‌یوه‌ندییه‌كانی پاریس و واشنتن گرژی تێكه‌وت، پێوه‌ی فه‌ره‌نسا (40) ملیار دۆلار زیانكرد.
به‌رپرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، بلنكن به ماكرۆنی راگه‌یاندووه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی پێشنیاره‌كانی دروستكردنی هێزی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌وروپایی ده‌كات، به‌مه‌رجێ جێگره‌وه‌ی ناتۆ نه‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه راشیگه‌یاند، دوای دیداری بلنكن له گه‌ڵ ماكرۆن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، پاریس رازی بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشنیاری دروستكردنی هێزێكی ئه‌وروپایی وه‌ك جێگره‌وه‌ی ناتۆ نه‌كات، كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له سلۆڤانیا پێشنیاری كردبوو.
روونیكرده‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وانه وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ دیداری ماكرۆن و بایدن ده‌بێت، له پێناو هاوكاری ئه‌منی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز