کۆمپانیایەک بەهۆی پێدانی بەرتیل لە عێراق 77 ملیۆن پاوەند سزادرا
K24 - هەولێر
كۆمپانیای پێترۆفاک، بە تۆمەتی پێدانی بەرتیل لە عێراق و وڵاتانی دیکە 77 ملیۆن پاوەند سزادرا.
دوای چوار ساڵ لە بەدواداچوون بە تێوەگلانی گەندەڵی، گرووپی کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی بەریتانی (پێترۆفاک) بە تۆمەتی پێدانی بەرتی لە عێراق و وڵاتانی دیکە 77 ملیۆن پاوەند سزای بەسەردا سەپێندرا.
ئەو کۆمپانیا بەریتانیە لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، دادگای ساوسوارک راون، سزای 77 ملیۆن پاوەندی بەسەردا سەپاندووە، کە دەکاتە نزیکەی 104 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمەریکی، ئەو سزایەش پەیوەسەتە بە حەوت گرێبەست بە چەندین پڕۆژە لەنێوان ساڵانی 2012 تاوەکو 2015 لە عێراق و سعوودیە و ئیمارات، کە پێشێلی ماددەی حەوتی یاسای بەرتیلی شانشینی یەکگرتووی بۆ ساڵی 2010 کردووە.