پۆرترێتی چەندین کەسایەتی کورد نمایشکرا

پێشانگای پۆرترێتی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد کرایەوە
پۆرترێتی ژمارەیەک کەسایەتی کورد
پۆرترێتی ژمارەیەک کەسایەتی کورد

K24 - هەولێر

رۆژی سێشەممە 5/10/2021، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر،  پێشانگای تایبەتی کەسایەتییە ناودارەکانی کورد بۆ هونەرمەندی شێوەکار کیڤان بارزانی، لە گەلەری میدیای هەولێر کرایەوە.

لە پێشانگەدا پۆرترێتی شاعیر و نووسەر و کەسایەتییەکانی  کورد وەک: هەژار موکریانی، موسا عەنتەر، عەبدولکەریم مودەڕیس، گیوی موکریانی، جگەر خوێن، حەپسەخانی نەقیب، گۆران ، قانیع، پیرەمێرد، دڵدار، سافی هیرانی، مەحوی، حاجی قادری کۆیی، مەستورە ئەردەڵانی، فەقێ تەیران، مەلای جزیری، ئەحمەدی خانی،  عەلی هەریری، تۆفیق وەهبی، عەرەبی شەمۆ، رەفیق حلمی، بێخود، زێوەر و چەندین کەسایەتیی دیکەی ناوداری کورد لەم پێشانگایەدا نمایشکرابوون.

پۆرترێتی دڵداری شاعیر
پۆرترێتی دڵداری شاعیر
پۆرترێتی زێوەری شاعیر
پۆرترێتی زێوەری شاعیر
پۆرترێتی پیرەمێردی شاعیر
پۆرترێتی پیرەمێردی شاعیر
پۆرترێتی حەبسەخانی نەقیب
پۆرترێتی حەبسەخانی نەقیب
پۆرترێتی حاجی قادری کۆیی
پۆرترێتی حاجی قادری کۆیی
پۆرترێتی مەستوورەی ئەردەڵانی
پۆرترێتی مەستوورەی ئەردەڵانی
دیمەنێکی کاتی کردنەوەی پێشانگاکە
دیمەنێکی کاتی کردنەوەی پێشانگاکە