بۆچی كۆرۆنا به ته‌واوه‌تی له‌ناوناچێت و له‌نێوانماندا ده‌مێنێته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
له باره‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری دا، كه هێشتا له جیهاندا ڤایرۆسی كۆرۆنامان كۆنترۆڵ نه‌كردووه و هێڵی مه‌ترسیمان تێنه‌په‌ڕاندووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه كه په‌تاكه به‌ره‌و كۆتاییه، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه له‌ناوناچێت.
ماریا ڤان كیركۆڤ، به‌رپرسی ته‌كنیكی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی رابردوو له 3.1 ملیۆن تووشبووی نوێ و گیانله‌ده‌ستدانی 54 هه‌زار تووشبووی دیكه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێی وایه ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتره.
له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له رێگه‌ی كه‌ناڵی رێكخراوه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ره‌وشه‌كه هێشتا به خێرایی ده‌گۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌مان كۆنترۆڵ نه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه، نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا و به‌شه‌كانی چاودێری چڕ پڕن له نه‌خۆش، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ڵك له ده‌ره‌وه و له بازاڕ و شه‌قامه‌كان به ئاسایی هاموشۆ ده‌كه‌ن، وه‌ك بڵێی په‌تاكه كۆتایی هاتبێت.
كیركۆڤ، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه په‌تای كۆرۆنا بنبڕناكرێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه، كه له جیهاندا رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی زانیاری هه‌ڵه بۆ په‌تای كۆرۆنا، روونیكرده‌وه، زانیاری چه‌واشه‌كارانه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی تووشبوون و ته‌نانه‌ت مردنیش.
به‌رپرسی ته‌كنیكی له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكراشی كرد، گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، كه په‌تای كۆرۆنا له پلانێكی 3 مانگ تا 18 مانگ كۆنترۆڵ بكرێت.
پێشبینیشی كرد، كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه له كۆتاییدا هه‌ر رووده‌دات، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی بنبڕ بكرێت، گوتیشی: "ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوناچێت و هه‌ر له‌نێوانماندا ده‌مێنێته‌وه".
سه‌باره‌ت به هۆكاری مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، "كیركۆڤ" باسی له‌وه كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن، یان ناتوانن به‌ده‌ستی بهێنن، ڤایرۆسه‌كه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019ـه‌وه، كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له چین په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 4 ملیۆن و 800 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
د.ی