خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتایی دێت

بەگوێرەی ماددەی 64ی دەستووری عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە
ئەنجومەنی نوءنەرانی عێراق - ئەرشیف
ئەنجومەنی نوءنەرانی عێراق - ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە 13ی تەمموزی رابردوو هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە، سبەی پێنجشەممە دوایین رۆژی خولی چوارەمی ئەنجومەنەکەیە، واتە سێ رۆژ پێش هەڵبژاردنی پێشوەختە، کە بڕیارە لە 10ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

لە مانگی نیسانی رابردوو، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لە 7ی تشرینی یەکەم، خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

بەگوێرەی ماددەی 64ی دەستووری عێراق، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت بەدەنگی سێیەکی ئەندامان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، یان بە بڕیاری سەرۆک وەزیران و بە رەزامەندی سەرۆک کۆمار هەڵبوەشێتەوە، دوای ئەمەش لە ماوەی 60 رۆژدا هەڵبژاردنی گشتی ئەنجام بدرێت، لەو حاڵەتەشدا حکومەت بە دەست لەکارکێشاوە ئەژمار دەکرێت و لە بەرگی حکومەتێکی کاربەڕێکەر تاوەکو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوام دەبێت.