په‌رده له سه‌ر په‌یكه‌ری هامڵتۆن لادرا
K24 - هه‌ولێر:
له رواندز، په‌رده له سه‌ر په‌یكه‌ری هامڵتۆن لادرا، كه ئه‌ندازیارێكی به‌ریتانی بوو، رێگه‌ی نێوانی هه‌ولێر حاجی ئۆمه‌رانی دروست كردووه.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سۆران، به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، دروستكردنی په‌یكه‌ری هامڵتۆن چه‌ند په‌یامێك له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه، كاری باش له‌بیر ناكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه هامڵتۆن ئه‌و رێگایه‌ی دروستكردووه، كه‌ره‌سته‌ی پێویست به‌رده‌ست نه‌بووه، كه نه‌وه‌كانی داهاتوو گرنگه ئه‌و ئه‌سته‌مییانه‌ی هامڵتۆن بزانن.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی رواندز رایگه‌یاند، كورد به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه به وه‌فایه كه رۆژێك له رۆژان خزمه‌تیكردووه، ئیداره‌ی رواندز بڕیاریدا كه له جێی په‌یكه‌ره كۆنه‌كه، په‌یكه‌رێكی شایسته دابنرێت.
راشیگه‌یاند، به‌شی په‌یكه‌رتاشی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان، په‌یكه‌رێكی شایسته‌یان بۆ هامڵتۆن دروست كرد، ته‌واوی زانیارییه‌كانیش به زمانه‌كانی (كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) له‌سه‌ری تۆمار كراوه، كاتێك گه‌شتیار سه‌ردان ده‌كات، زانیاری له‌سه‌ر هاملتۆن وه‌ربگرێت.