قسه‌كانی (هاوجین) وا له كۆنگرێس ده‌كات، فه‌یسبووك بوه‌ستێنێت؟
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) یه‌كێك له ئاگادار و قسه‌كه‌رانی فه‌یسبووك له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس-دا پێداگری له‌وه‌كرده‌وه كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی پارچه پارچه كردووه و زیانی كوشنده‌شی له منداڵان داوه و دیموكراتیه‌ت له ئه‌مه‌ریكا لاواز ده‌كات، بۆیه پێویستی به‌وه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا رێكبخرێته‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا كۆنگرێس-یش نه‌خشه و پلانی ئه‌وه‌ی داڕشت ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه و چاوه‌ڕێی رێوشوێنی لێ ده‌كرێت.
فرانسیس هاوجین خانمه فه‌رمانبه‌ری پێشووی فه‌یسبووك به هه‌مان شێوه‌ی شه‌وی 3ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) چۆن له‌به‌رنامه‌ی (60 ده‌قیقه)ی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوز قسه‌ی كرد به‌هه‌مان شێوه قسه‌كانی له‌به‌رده‌م كۆنگرێس-دا دووباره كردووه.
وه‌ك پیش‌تر له راپۆرتێكی كوردستان 24-دا ئاماژه‌مان پێكرد ره‌نگه له‌كاركه‌وتنی فه‌یسبووك بۆ ماوه‌ی 10 سه‌عات له رۆژی 4ی تشرینی دووه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) په‌یوه‌ندی به قسه‌كانی خاتوو فرانسیس هاوجین-ه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام مارك زوكربیرگ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری فه‌یسبووك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی هاوجین به ناڕاست ده‌زانێت و ئه‌و پرۆپاگه‌ندانه ره‌تده‌كاته‌وه كه كۆمپانیاكه‌ی پێشینه بدات به قازانج له‌سه‌ر حسابی سه‌لامه‌تی.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز ئه‌م دانپێدانانه‌ی هاوجین له‌به‌رده‌م كۆنگرێس-دا له‌دوای دزه‌كردنی و ناردنی راپۆرته‌كانی دێت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دێت.
كۆی قسه‌كان له‌سه‌ر فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه كه داخستنه چه‌ند سه‌عاتییه‌كه وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ كۆمپانیای فه‌یسبووك كه پێداچوونه‌وه به‌كاره‌كانیدا بكات.
رۆژنامه‌ی زه ئه‌پێك تایم كه زیاتر كاری هه‌واڵگری بڵاوده‌كاته‌وه له راپۆرتێكدا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه هاوجین چه‌ند مانگێك زیاتره راپۆرته‌كانی گه‌یاندۆته ئاژانسی هه‌واڵگری مه‌ركه‌زی (CIA) و پێده‌چێت هاككردنه‌كه‌ی رۆژی 4ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستی ئه‌وانی تێدا بێت.
هه‌روه‌ها هاوجین به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی فرۆشی فه‌یسبووك، له‌به‌رده‌م كۆنگرێس-دا، وتی: "رێگه به په‌رگیری ده‌دات، له هه‌موو ئه‌مانه خراپتریش كۆمپانیاكه هه‌موو زیانه‌كان ئه‌زانێت به‌ڵام له‌به‌ر قازانجه‌كانی خۆی ئه‌م كێشانه‌ی پشتگوێخستووه".
له راپۆرتێكی سی ئێن ئێن-دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر قسه‌كانی هاوجین راستیش بێت، ئێستا سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌توانن به‌رامبه‌ر به‌هێزترین كۆمپانیای جیهان بوه‌ستنه‌وه كه فه‌یسبووكه یان رێگه ده‌ده‌ن به فه‌یسبووك به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی قازانجه‌كانی له‌سه‌ر حسابی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، چونكه به‌شێكی زۆر له‌سیاسییه‌كان پێیانوایه قسه‌كانی هاوجین به‌شێكی ناڕاست و چه‌واشه‌كاریی تێدایه بۆ شكاندنی فه‌یسبووك.
به‌رێوه‌به‌ری پێشووی فرۆشی فه‌یسبووك له‌به‌رده‌م كۆنگرێس-دا ده‌ڵێت: "دوای چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی ناوخۆی ده‌رباره‌ی هه‌ڵه‌كان و پیشاندانی ئاستی ترسناكی ئه‌مانه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ئاماده‌نه‌بوو هیچ گۆڕانكارییه‌ك بكات"، وتیشی: "سه‌وداكردنی به‌قازانجه‌كانی له‌سه‌روو هه‌موو شته‌وه‌یه".
به‌پێی ئه‌و راپۆرته ناوخۆییانه‌ی كه پێشكه‌شكراون به كۆنگرێس، ئنستگرام كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ فه‌یسبووك ده‌گه‌ڕێته‌وه رێز و حورمه‌تی كچانی تێدا هه‌پرون به هه‌پرون كراوه.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ده‌ریخستووه كه له‌په‌ره‌گرافێكی نێو توێژینه‌وه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه كه هاوجین دزه‌ی پێكردووه: "ئێمه له‌به‌رده‌م پێشاندانی وێنه‌ی جه‌سته‌ی كچانداین به‌شێوه‌یه‌كی خراپ، له‌هه‌ر سێ كچ دانه‌یه‌كیان ترسی له‌به‌رده‌مدایه".
به‌ڵام پێشتر مارك زۆكربیرگ به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه كاتێك له مانگی ئادار (مایسی 2021) لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه وتی: "ئێمه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان واده‌بینین كه به‌كارهێنانی قازانجێكی ته‌ندروستی ئه‌رێنی عه‌قڵی تێدایه".
به‌پێی داتاكان وه‌ستاندنی فه‌یسبووك بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 سه‌عات له جیهاندا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی جیهان دروستكرد به‌تایبه‌تی له وڵاتانی هندستان و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریكای لاتین. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی زه نیویۆرك تایمز بازاڕی ئینته‌رنێتی له‌و وڵاتانه په‌كخست، بۆ نموونه له دوو وڵاتی وه‌ك توركیا و كینیا به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه كه بازرگانه‌كان نه‌یانتوانیوه له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندی به كڕیاره‌كانیانه‌وه بكه‌ن،
كه‌واته ململانێكه له‌نێوان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ترس له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
زۆربه‌ی ره‌خنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له‌سه‌ر فه‌یسبووك هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌یه كه به‌رپرسانی كۆمپانیاكه به‌رده‌وامن له‌سه‌ری ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنان و چنینه‌وه‌ی پاره له پێگه‌كانیدا.
به‌ڵام هه‌روه‌ك بینرا ئه‌و په‌كخستنه‌ی رۆژی 4ی تشرینی دووه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) رویدا ئه‌نجامێكی دیكه‌ی هه‌بوو له راستی قه‌باره‌ی فه‌یسبووك كه ئه‌ویش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كاری كڕین و فرۆشتن و بازرگانی و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كاتێكدا كه‌موكورتی و كه‌لێنه‌كانی ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه هه‌روه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێداوه به‌رپرسه له‌وانه‌ی كه په‌كیانخستووه.