لەسەر رەزامەندی سەرۆکی حكومه‌ت نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێنەوە

به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك پێداویستییه‌كانی بۆ دابینده‌كرێت
نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێتەوە
نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێتەوە

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشانی دەروونی ئافرەتان دەکرێتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌: "د. سامان بەرزنجی"، وەزیری تەندروستی و "کوێستان محه‌مه‌د"، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی کۆبوونەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کردنەوەی نەخۆشخانەکانی دەروونی تایبەت بە ئافرەتان، کە بە سوپاسەوە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ رەزامەندی دراوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکان و دەستبەکاربوونی لە ئایندەیەکی نزیك.

"د. سامان بەرزنجی"، وەزیری تەندروستی و "کوێستان محه‌مه‌د"، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵاتی کۆبوونەوە بۆ ئامادەکارییەکانی کردنەوەی نەخۆشخانەکانی دەروونی تایبەت بە ئافرەتان