حه‌سه‌كه‌.. هه‌سه‌ده‌ به‌ كوشتنی مه‌ده‌نییه‌ك و بریندار بوونی 14ی دیكه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت

خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ دزینی محاویله‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه‌یان بگرن
دیمه‌نی خۆپیشاندانێك له‌ سووریا
دیمه‌نی خۆپیشاندانێك له‌ سووریا

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی ره‌سمی سووریا (سانا) بڵاویكرده‌وه‌، به‌ فیشه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) مه‌ده‌نییه‌ك كوژرا و 16ی دیكه‌ بریندار بوون.

ئاژانسه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، رووداوی ته‌قه‌كردن له‌و هاووڵاتیانه‌ له‌ ریفی ته‌ل به‌ڕاك له‌ باكووری حه‌سه‌كه‌ روویداوه‌.

سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ دزینی محاویله‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه‌یان بگرن له‌ لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ به‌ زرێپۆش ده‌وری ناوچه‌كه‌یان گرتووه‌ و ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ مه‌ده‌نییه‌ك كوژراوه‌ و 16ی دیكه‌ بریندار بوون.