ئه‌نقه‌ره: سه‌ربازێكمان له باكووری سووریا كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له ئاكامی هێرشێكدا له باكووری سووریا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئه‌و سه‌ربازه‌ی توركیا له ئاكامی هێرشێكی مووشه‌كی كوژراوه، كه "تیرۆریستان" له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی "قه‌ڵغانی فورات" له ریفی باكووری حه‌له‌ب ئه‌نجامیان داوه.
پێشتر ئاژانسی "هاوار"ی سه‌ر به په‌كه‌كه بڵاویكردبوویه‌وه، كه تانكێكی سوپای توركیا له نزیك گوندی "تویس" له ریفی شارۆچكه‌ی "باب" له سنووری پارێزگای حه‌له‌ب تێكشكاوه.
— T.C. Millî Savunma Bakanlığı (@tcsavunma) October 7, 2021