دوو رۆژ كرایه پشوو
K24 - هەولێر:
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاریدا رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دوو شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمی بێت .
ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، به فه‌رمان و ره‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاردرا رۆژانی (10 و 11)ـی تشرینی یه‌كه‌م، كه ده‌كاته (یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه)ـی هه‌فته‌ی داهاتوو، بكرێنه پشوو، ئه‌میش به‌هۆكاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق.
راشیگه‌یاند، بۆ رێگه خۆشكردن له‌به‌رده‌م كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له پێناو ئه‌نجامدانی رێككاره لۆجیستییه‌كانی رۆژی ده‌نگدان، بڕیار درا ئه‌م دوو رۆژه بكرێنه پشوو.