ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناو ئاپۆڕای بانگه‌شه‌ی كاندیدێك له باشووری به‌غدا روویدا
K24 - هەولێر:
پۆلیسی عێراق بڵاویكرده‌وه، له رێگه‌ی بۆمبێكی ده‌ستییه‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نێو ئاپۆڕای بانگه‌شه‌ی كاندیدێك له باشووری به‌غدا، روویدا.
پۆلیس راشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه منداڵێك كوژرا و دوو كه‌سی دیكه بریندار بوون، كه له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه بۆمبێك خرایه ناو كۆبوونه‌وه‌ی كاندیدێك، كه خه‌ریكی بانگه‌شه كردن بۆ لیسته‌كه‌ی، بوو.
روونیكرده‌وه، كاندیدێك له كوتله‌یه‌كی دیاریكراو خه‌ریكی بانگه‌شه‌كردن بوو، له پڕ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و بووه هۆی كوژرانی منداڵێك و بریندار بوونی دوو كه‌سی دیكه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌زای مه‌حمودیه ئاماژه‌یپێكرد، دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه بڵاوه‌یان پێكرا و بریندارانیان ده‌گواسته‌وه نه‌خۆشخانه و ته‌رمی منداڵه‌كه‌ش راده‌ستی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا.