وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا: هه‌سه‌ده به كرێگیراوی ئه‌مه‌ریكایه
K24 - هەولێر:
فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رایگه‌یاند، شه‌ڕی تیرۆر له ئیدلب بێت یان ناوچه‌ی جه‌زیره، به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند، هه‌سه‌ده به كرێگیراوی ئه‌مه‌ریكایه له شه‌ڕی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو كۆتایی پێدێت.
ئاماژه‌یپێكرد، سووریا ده‌ستبه‌رداری هیچ به‌شێكی خاكه‌كه‌ی نابێت، ده‌بێت هێزه‌كانی داگیركه‌ری ئه‌مه‌ریكا و توركیا، بكشێنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا رووی گله‌یی ئاڕاسته‌ی وڵاتانی رۆژئاوا كرد و گوتی: كار بۆ برسیكردنی گه‌لی سووریا ده‌كه‌ن و گه‌مارۆدانی ئابووریی وه‌ك چه‌كێك دژی سووریا به‌كارده‌هێنن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه به هۆی قوربانیدانی گه‌له‌كه‌یان، هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له باره‌ی سووریاوه گۆڕاون.
گوتیشی، شه‌ڕی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌سه‌ده به به‌كرێگیراوی ئه‌مه‌ریكایه.