له سلێمانی ئاسته‌نگ بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت دروستكرا
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، له یه‌كێك له ناونده‌كانی ده‌نگدان له سلێمانی ده‌رگاكان داخراون و رێگه نادرێت ده‌نگدانی تایبه‌ت به دروستی به‌ڕێوه بچێت.
له ئاماده‌یی سه‌فینی كچان، ده‌رگا به رووی ده‌نگده‌ران داخراوه، بۆ ئه‌مه قه‌ڕه‌باڵغییه‌كی زۆر دروست بووه، كه هۆكاره‌ی بۆ سیاسی ده‌گێڕنه‌وه.
كارمه‌ندێكی هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ئه‌م قه‌ره‌باڵغییه ته‌نیا هۆكاره‌كه‌ی سیاسییه، چونكه له ژووره‌وه چۆڵه و بڕوا ناكه‌م كێشه‌یه‌ك هه‌بێت، وێستگه‌ی وا هه‌یه كه‌سی تێدا نه‌بووه.
راشیگه‌یاند، داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كه‌ین كه چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاسته‌نگ قه‌ره‌باڵغییه بكه‌ن، ده‌نگه‌كانیان به فیڕۆ نه‌چێت، بۆ ئه‌مه هیچ به‌رپرسێكی كۆمیسیۆن له قوتابخانه‌یه بوونیان نییه.
روونیشیكرده‌وه، داوا له به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ن، كه بێنه سه‌ر خه‌ت و چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزنه‌وه، چونكه پاسه‌وانانی ئه‌و قوتابخانه ده‌ڵێن، لقه‌كان بچنه دواوه.