یاریزانێكی بارسێلۆنا بۆ ریزه‌كانی دۆرتمۆند گواسترایه‌وه
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە فەرمی رۆیشتنی مارک بارترای بەرگریکاری یانەکەی بۆ ریزەکانی یانەی بۆرویسا دۆرتمۆندی ئەڵمانی راگەیاند.
بارترا دوای رۆیشتنی دانی ئالڤێس دەبێتە دووەم یاریزان لەم هاوینە ریزەکانی بلاوگرانا بەجێبهێڵێت، کە ئەو بەرگریکارە بەرامبەر ٨ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی دۆرتمۆند دەکات و لەو یانە ئەڵمانییە شوێنی ماتس هەمێلس دەگرێتەوە، کە ئەو بەرگریکارە ئەڵمانییەش مانگی رابردوو روویکردە بایرن میونشن.
مارك بارترای ته‌مه‌ن 25 ساڵ، سه‌ره‌تا له یانه‌ی ئیسپانیۆلی كه‌ته‌لۆنیاوه پێگه‌یشتووه، دواتر له 2009 بۆ ریزه‌كانی تیپی دووه‌می بارسێلۆنا گواستراوه‌ته‌وه، له ئێستایشدا بۆ به‌شداریكردن بۆ یۆرۆی 2016 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بانگهێشت كراوه.