پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ده‌نگدان به‌هۆی رووداوێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له ده‌نگدان، پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌فسه‌رێكیش برینداربوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی عه‌قید كاكه‌مین محه‌مه‌د خورشید له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كه‌ی له پرۆسه‌ی ده‌نگدان گه‌ڕانه‌وه، له رێگه‌ی خورماتوو تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوون و له ئه‌نجامدا پاسه‌وانه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌فسه‌ری ناوبراویش بریندار بوو، ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه گیانله‌ده‌ستداوه‌كه راگه‌یاند و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ ئه‌فسه‌ره برینداره‌كه خواست.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی رێبین ره‌مه‌زانه و له‌گه‌ڵ عه‌قید كاكه‌مین محه‌مه‌د خورشید له هه‌ولێره‌وه چووبوون، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌رمیان ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
H.B