كازمی: رووبه‌ڕووی هه‌ر لایه‌نێك ده‌بینه‌وه كه بیه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بكات

K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌موو رێكاره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به پاكی و دادپه‌روه‌ری سه‌ركه‌وتوو بوون و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵمان بۆی نه‌دابا، نه‌مانده‌توانی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببه‌ین و وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو داواكارییانه‌ی هاووڵاتیان بده‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ی كه هه‌بوون، له‌وه‌ی كه چۆن بتوانین له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ركه‌وتوو بین.
ئه‌م گوتانه‌ی كازمی له میانه‌ی گوتارێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتوون و گوتی: له‌و كاته‌ی كه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داوه، ئێمه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كرد و توانیمان له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه به‌ته‌واوی ئاماده بین بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
كازمی گوتیشی: خۆم سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌م كردووه و بۆ ده‌نگدانی تایبه‌تیش كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، توانیمان دۆخێك دروست بكه‌ین، كه هه‌موو ده‌نگده‌رێك بتوانێت به ئازادنه بچێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكات.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه لێره قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیازێكمان بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نگری هیچ لایه‌نێكی سیاسی یانیش كاندیدێكی دیاریكراو بكه‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتیشی توانیویانه پارێزگاری له حكومه‌ته بێلایه‌نه‌كه‌یان بكه‌ن و به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌دا زاڵ بن، كه رووبه‌ڕوویان ده‌بوونه‌وه، و دیدگای ئه‌وان دیدگایه‌كی ده‌وڵه‌تداری و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو و دواجاریش توانییان چاودێرێكی باش بن بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، عێراق گۆڕه‌پانی هیچ كه‌سێك نییه و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه پارێزگاری له هه‌موو پێكهاته‌كان بكات و رێزیان لێ بگرێت و عێراق موڵكی تاكه لایه‌نێك نییه و هه‌وڵیش ده‌دات هه‌موو ئه‌ركه ئه‌خلاقییه‌كانی سه‌رشانی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، رووبه‌ڕووی هه‌ر لایه‌نێك ده‌بینه‌وه، كه بیه‌وێت به‌ربه‌ست دروست بكات و هه‌ڵبژاردنیش ئه‌و پرۆسه گرنگه بوو، كه بتوانین ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین.