یه‌كه‌م كۆمێنتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عێراق
K24- هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق یه‌كه‌م كۆمێنتی خۆی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یۆنامی" دووپاتیكرده‌وه، چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێكمان بینی، باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه یه‌كێك له چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند پێشێلكارییه‌ك گه‌یاندووه‌ته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و راپۆرته هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه له راستییه‌وه دوورن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر كاتێك چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێبینی حاڵه‌تێكیان كرد، كه جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به‌ده‌ست كوردستان24 گه‌یشتوون، رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه‌دا له سه‌رانسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، گه‌یشتووه‌ته 69%.
كاتژمێر 7:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تدا كرانه‌وه و تا كاتژمێر 6:00ی ئێواره به‌رده‌وام بوو.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش ده‌نگدانی گشتی له سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراقدا 3 هه‌زار و 249 كاندید نوێنه‌رایه‌تی 21 هاوپه‌یمانی و 109 حزبی سیاسی ده‌كه‌ن و ركابه‌ری له‌سه‌ر 329 كورسی په‌رله‌مانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئێمە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانیمان بینیوە کە گوایە چاودێرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ گازاندەی گەیاندۆتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن سەبارەت بە چەند نادروستییەکی هەڵبژاردن. ئەمە سەرلەبەری ناڕاستە. ئەگەر چاودێرانمان هەر شتێکی جێی نیگەرانی ببینن، ئەوا بە ڕاپۆرت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەینێرن.
— UNAMI (@UNIraq) October 8, 2021