له نهۆمی 9 یه‌مه‌وه كه‌وته خواره‌وه و هێشتا زیندووه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كاتژمێر 10:20 دوێنێ 7ی تشرینی یه‌كه‌م، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ له‌نهۆمی 9ـیه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه له شاری جێرسیی ویلایه‌تی نیوجێرسی كه‌وته‌خواره‌وه و له‌سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێلێك گیرسایه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رزگاری بووه و له ژیاندا ماوه.
رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك پۆست لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مڕۆ 8ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021)ی رۆژنامه‌كه‌ی ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و رووداوه سه‌یر و له‌هه‌مانكاتدا دڵته‌زێنه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه هه‌ر رێبوارێك یه‌سه‌ر شه‌قامی 26ی جۆرنال سكویر تێپه‌ڕیوه و گۆێی له ده‌نگی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه بووه وایزانیوه بۆمێك كێشاوێتی به ئۆتۆمبێله‌كه‌دا كه له‌جۆری BMWی مۆدێلی 330i ره‌نگ ره‌شه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه وه‌ستاوه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه كاتێك پیاوه‌كه كه‌تۆته سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌نگه‌كه‌ی له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره چووه.
كریستا سمیس هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆستی وتووه: "گه‌نجه‌كه كاتێك له‌ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌ڕوانی و هاواری ده‌كرد چی روویداوه! هه‌روه‌ها قۆڵی راستی به‌ره‌و دوا هه‌ڵگه‌ڕابۆوه و گیانی خوێناوی بوو".
سمیس ده‌ڵێت: "چووم بۆ ماكدۆناڵد نانێك بخۆم، نان خواردنه‌كه‌م بیرچۆوه، ئه‌و گه‌نجه چۆن ده‌یوت چی روویداوه، منیش وتم: چی روویداوه!؟". "هه‌ر له رووداوی فیلمێك ده‌چوو، له فیلم‌دا ئه‌وه ببینیت، ئه‌ڵێی راست نییه، به‌ڵام كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه راست بوو".
ئه‌و گوتی: "سوپاس بۆ خوا ده‌ژی، ره‌نگه به‌هۆی چاكه‌ته‌كه‌یه‌وه كه ئه‌ستووره زۆر زیانی پێنه‌گه‌یشتبێت و رزگاری بوو". "به‌ڵام برینی قۆڵی سه‌خت بوو" ئه‌و وه‌های وت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژنامه‌ی هێڵ له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به رووداوه‌كه داوه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه ئه‌و گه‌نجه له ژیاندا ماوه، ئیرك رادیسۆن له‌وكاته‌دا به راسته شه‌قامه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه و ویستوویه‌تی ده‌ستی بگات به شوێنێك تا كۆفییه‌كی لێبكڕێت، به‌ڵام له‌ناكاو گوێی له رووداوه‌كه بووه، ئه‌و به‌رۆژنامه‌ی هێل-ی گوتووه: "له ناكاو وامزانی بۆمبێك كه‌وته‌خواره‌وه سه‌یرم كرد به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بی ئێم وێران بووه، كه‌سێكیش له‌ناو سه‌قفه‌كه‌دا نقوم بووه و هاواری ده‌كرد و قۆڵی راستی لوول بووبوو".
پۆلیسی شاری جێرسی دوای رووداوه‌كه به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك شه‌قامه‌كه‌ی داخست و كه‌وته لێكۆڵینه‌وه، ئه‌وان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان به رۆژنامه‌نووسان گوت: "ئه‌و گه‌نجه له نهۆمی 15ه‌هه‌مه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه نه‌ك 9 یه‌م".
له‌كاتێكدا به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان له نهۆمی 9یه‌مه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه.
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان وێڕای په‌یوه‌ندی كردووه به 911ـه‌وه كه تیمی فریاكه‌وتنه، چه‌ندین گرته‌ی چركاندووه و بۆ رۆژنامه‌كانی ناردووه، ئه‌و به رۆژنامه‌ی هێڵ-ی گوتووه: "تا ئه‌وساته‌ی به ئه‌مبولانس گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه له ژیاندا ماوه".
كیمبرلی واڵاس سكالیۆن گوته‌بێژی شاره‌وانی شاری جێرسی ده‌ڵێت: "هیچ كه‌س له‌و بینایه‌دا كاری نه‌كردووه، به‌و مانایه‌ی له‌ناو بیناكه‌دا هیچ كرێكارێكی تێدا نه‌بووه سه‌رقاڵی كاركردن بووبێت تا به‌هۆیه‌وه كه‌وتبێته خواره‌وه، به‌ڵام بۆچی كه‌وتۆته خواره‌وه، تا ئێستا دیار نییه!".
گوتیشی: "تا ئێستا گومان بۆ هیچ شتێك نه‌كراوه و ده‌رنه‌كه‌وتووه".
مارك بۆردۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ كه له‌یه‌كێك له ئۆفیسه‌كانی نێو بیناكه‌دا كاریده‌كرد، ده‌ڵێت: "كه‌وته سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێله‌كه، دواتر هه‌ر خۆی هاته خواره‌وه له‌سه‌ر سه‌قفی ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌وڵی ده‌دا بڕوات، به‌ڵام له‌سه‌ر شۆسته‌كه ئه‌مدیو و ئه‌ودیوی ده‌كرد".
گوتیشی: "خه‌ڵكه‌كه نه‌یانده‌ویست ده‌ستی لێده‌ن، پێیان ده‌وت ئارام بگره تا ئه‌مبولانس و تیمی فریاگوزاری ده‌گات".
ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه باسی له‌وه‌كرد قۆڵێكی ته‌واو شكابوو. گوتیشی: "هاواری ده‌كرد ده‌مه‌وێت بمرم، كاتێك به ئاشكرا سه‌یری قۆڵی ده‌كرد، به‌ڵام له‌وپه‌ڕی هۆشیدا بوو، ده‌یویست بڕوات".
ده‌ربازبوون و رزگاربوون له باڵه‌خانه به‌رزه‌كان ئه‌گه‌رێكی لاوازه و زۆربه‌ی جار مردنی به‌دوادا دێت، له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو پیاوێك له شاری سان دیگۆ- كالیفۆرنیا له بینایه‌ك كه‌وته خواره‌وه بۆ سه‌ر جامی ئۆتۆمبێلێك و ده‌ستبه‌جێ مرد، هه‌روه‌ها منداڵێكی حه‌وت ساڵ له مانگی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021) له ئه‌پارتمانتی باڵه‌خانه‌كه‌یانه‌وه كه‌وته خواره‌وه، سه‌ره‌تا رزگاری بوو، دوای چه‌ند رۆژێك گیانی له‌ده‌ستدا.