سیمیۆنی لهگهڵ ئهم یانهیه دهستی به گفتووگۆ كردووه
پاریس سانجێرمان دەرگای گفتووگۆكانی لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی راھێنەری ئارجێنتینایی و یانەی ئاتڵێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كردەوە.
رۆژنامەكانی فرانسا ھەواڵی پەیوەندی كردنی یانە پاریسیەكه بە بەرێوەبەری كارەكانی سیمیۆنی بڵاو كردەوە و لەم نزیكانە لەسەر رێكەوتنیان گفتووگۆ دەكەن.
دوای ئەوەی لە 3 ساڵی رابردوو، لۆران بلان نەیتوانیوە یانەكەی لە قۆناخی چارەگی كۆتایی چامپیۆنزلیگ دەرباز بكات و لەبەرامبەردا یانەكەی دیێگۆ سیمیۆنی لە 3 ساڵ دوو جار گەیشتوونەتە یاری كۆتایی، بۆیە ھەوادارانی شازادەكانی فرانسا فشاریان لەسەر ناسر خلێفی سەرۆكی یانەكە دروست كردووە تا بلان بگۆڕن، لە بەرامبەردا ناسر خلێفی، دیێگۆ سیمیۆنی دەست نیشان كردووە و ئامادەشە بەھەر نرخێك بێت لە مەدریدەوە بەرەو پاریس بیگوازێتەوە.