لافاو بۆ چێشتخانه‌یه‌ك ده‌بێته‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت

به‌ وێنه‌.. له‌به‌ر بێ بازاڕی به‌نیازبووه‌ به‌ یه‌كجاری دایبخات، به‌ڵام به‌هۆی لافاو چێشتخانه‌كه‌ بووه‌ شوێنێكی گه‌شتیاری
چێشتخانه‌یه‌ك له‌ تایله‌ند به‌هۆی لافاوه‌وه‌ بازاڕی گه‌رمتر بووه‌
چێشتخانه‌یه‌ك له‌ تایله‌ند به‌هۆی لافاوه‌وه‌ بازاڕی گه‌رمتر بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك له‌ تایله‌ند راگه‌یاند، قه‌یرانێك بووه‌ ده‌رفه‌ت، كاتێك خه‌ریك بووه‌ چێشتخانه‌كه‌ی به‌یه‌كجاری دابخات، به‌ڵام له‌ناكاو لافاوێك درووست بوو و چێشتخانه‌كه‌ی كه‌وته‌ ژێر ئاوه‌وه‌، ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ گه‌شتیاران بێن و كاتێكی خۆش له‌ناو ئاو له‌ چێشتخانه‌كه‌یدا به‌سه‌ر ببه‌ن.

تیتبورن جوتیمانون، خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ له‌سه‌ر رووباری "چاو فرایا" له‌ باكووری بانكۆك له‌ تایله‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌هۆی قه‌یرانی كۆرۆناوه‌ خه‌ریك بووه‌ چێشتخانه‌كه‌ی دابخات، دوای ئه‌وه‌ش لافاوێك ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌ و ئاستی ئاو له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كان زیادی كرد.

خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌: گه‌شتیاران دێن و وێنه‌ ده‌گرن و كاتێكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌ن
خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌: گه‌شتیاران دێن و وێنه‌ ده‌گرن و كاتێكی خۆش به‌سه‌رده‌به‌ن

گوتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو، قه‌یرانه‌كه‌ بۆ چێشتخانه‌كه‌م بووه‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت، له‌بری ئه‌وه‌ی دابخرێت، گه‌شتیاران روویان له‌ چێشتخانه‌كه‌ كرد و له‌ناو ئاودا وێنه‌یان ده‌گرت و بڵاویانده‌كرده‌وه‌، كاتێكی خۆشان به‌سه‌ر ده‌برد.

خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ ئاشكرای كرد، پێشتر ترسی له‌وه‌ هه‌بووه‌، بێ بازاڕی و درووستبوونی لافاو ببێته‌ هۆی داخستنی چێشتخانه‌كه‌ی، به‌ڵام پێشبینییه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌ بووه‌وه‌ و ئێستا بازاڕی گه‌رمه‌.

چێشتخانه‌كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ بازاڕی گه‌رمتر بووه‌
چێشتخانه‌كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ بازاڕی گه‌رمتر بووه‌
هه‌رچه‌نده‌ چێشتخانه‌كه‌ ژێرئاو كه‌وتووه‌، به‌ڵام بازاڕی زیاتر بووه‌
هه‌رچه‌نده‌ چێشتخانه‌كه‌ ژێرئاو كه‌وتووه‌، به‌ڵام بازاڕی زیاتر بووه‌

 

د.ی