رێژەی بەشداری دەنگدەرانی تایبەت له‌ سنووری پارێزگای دهۆك به‌رزترین بووه

به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ دهۆك به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌
دەنگدان
دەنگدان

K24   - هه‌ولێر:

رێژه‌ی به‌شداریكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ سنووری پارێزگای دهۆك به‌رزترین بووه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 88%ی ده‌نگده‌ران له‌ رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، رێژەی بەشداریی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە هەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای دهۆک سەرووی 88٪ بووە، هه‌رچی ئه‌و رێژه‌یه‌یه‌ كه‌ بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای دهۆک لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕاگەیەندراوە، ئاوارەی کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکانیشی تێدایە و به‌شداری ئاواره‌كانیش به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌متر بووه‌.

لە دەنگدانی تایبەتدا ئاوارەی کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکانیش لەگەڵ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە لایەن کۆمسیۆنەوە پێکەوە هەژمار کراون و سه‌رجه‌می رێژه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

له‌  پارێزگای دهۆك رێژه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌: .

دەنگدانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان %88

دەنگدانی ئاوارەکانی نێو کەمپەکان 62%

دەنگدانی ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپەکان 36%