بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی گاز نرخی نەوت بەرزتر دەکاتەوە

نرخی نەوت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی کۆتا رۆژی هەینیدا بە رێژەی سەدا 4.5 لەسەر ئاستی هەفتانە بەرزبووەوە، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیەش، گرانی نرخی گازی سروشتییە لەسەرانسەری جیهان، کە وایکردووە وڵاتان لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا روو لە بەکارهێنانی نەوت بکەن، سەرەڕای ئەوەش گومانەکان لە هەڵکشانن بەوەی حکومەتی ئەمه‌ریکا یەدەگی نەوتی ستراتیژی خۆی بەکاربهێنێت.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی سەدا 1.5  بۆ 83.18 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی سەدا 1.9 بۆ 79.79 دۆلار بەرزبوونەوە.

ڤیڤیک دهار، شرۆڤەکار لە "کۆمۆنوێلس بانک" دەڵێت، دوای ئەوەی وەزیری وزەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، ئێستا هیچ پلانێکیان نییە بۆ ئەوەی سوود لە یەدەگی نەوتی ستراتیژی وەربگرن، نرخی نەوت بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە.

بەڵام سەرچاوەیەک لە وەزارەتی وزەی ئەمه‌ریکا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای كرد، ئەو دەنگۆیەی لەبارەی راکێشانی یەدەگی نەوتی ستراتیژی ئەمه‌ریکا بڵاوکراوەتەوە ورد نییە، ئاماژەی بەوەشدا سەرجەم ئامارازەکان لەبەردەستن بۆ ئەوەی چارەسەری خستنەڕووی وزەی پێ بکەن.