کۆمپانیا پیشەسازییەکانی بەریتانیا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستن ده‌كه‌ن

بەهۆی گرانی سووتەمەنی داوای هاوكاریان له‌ حكومه‌ت كردووه‌
بەهۆی گرانی سووتەمەنی پیشەسازی بەریتانیا هۆشداری لە داخران دەدات
بەهۆی گرانی سووتەمەنی پیشەسازی بەریتانیا هۆشداری لە داخران دەدات

K24 - هه‌ولێر:

کۆمپانیا پیشەسازییەکانی بەریتانیا بە تایبەت بەرهەمهێنەرانی پۆڵا و شووشە و سیرامیک و کاغەز، هۆشداری لە داخرانی گشتی دەدەن، ئەگەر حکومەت لە گرانی نرخی سووتەمەنی هاوکاریان نەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، نرخی گازی سرووشتی لە سەره‌تای ئەمساڵەوە سەدا 400 بەرزبووەتەوە، چەندین هۆکاریش بۆ ئەو بەرزبوونەوەیەخراوه‌ته‌ڕوو، لەوانە، کەمبوونەوەی گازی عەمبارکراو و بەرزبوونەوەی خواست، لە ئەنجامدا گوشار بۆ کارگە پیشەسازییەکان دروستبووە، کە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بە سووتەمەنی گاز بەستووە.

بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی هەینی خاوەن کارگەکان لەگەڵ "کواسی کوارتنگ"، وەزیری کار کۆبوونەوە، بەڵام دانیشتنەکەیان بێ چارەسەرێکی خێرا کۆتایی پێهات.

لەو بارەیەوە "جاریس ستیس"، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای "یو کەی ستیل" ئاشكرای كرد، ئەگەر حکومەت هیچ رێوشوێنێک نەگرێتە بەر، ئەوا دۆخەکە دەرهاویشتەی نەرێنی لەسەر بەرهەمهێنانی پۆڵا دەبێت و ناچار دەبن کارەکانیان رابگرن.

 

د.ی