عێراق جووڵه به هێزه ئاسمانییه‌كانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سوول، گوته‌بێژ به ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ی له به‌یانییه‌وه تا ئێواره، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ئاسمانی چه‌ند پارێزگایه‌كی وڵات ده‌سووڕێنه‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌حیا ره‌سوول گوتی: مه‌به‌ست له‌و جووڵه ئاسمانییه بۆ چاودێریكردن و پارێزگاریكردنه له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به‌گوێره‌ی ئه‌و واده‌یه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی دیاریكردووه، بڕیاره سبه‌ی پرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندووه، لە 11ی ئەم مانگە، كه رۆژێك دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه‌یه، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئاشکرا دەکرێن و رۆژی دواتریش 12ی مانگ ئەنجامە فه‌رمییه‌كان رادەگەیەنرێن.
H.B