قه‌یرانی سووته‌مه‌نی شه‌وانی لوبنان تاریك ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی دوو وێستگه‌ی گه‌وره‌ی كاره‌با له لوبنان له خزمه‌تگوزاری وه‌ستان، كاره‌با له سه‌رانسه‌ر ئه‌و وڵاته پچڕا و پێشبینیش ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك لوبنان بێ كاره‌با بمێنێته‌وه.
ئه‌و ئه‌و ئاژانسه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، گواستییه‌وه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆڕی كاره‌بای لوبنان به ته‌واوی له‌كار وه‌ستاوه و به‌دووریشی زانی، كه تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یانیش چه‌ند رۆژێكی دیكه بتوانرێت وێستگه‌كانی كاره‌با به‌كار بخرێنه‌وه.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێدا، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی به‌هۆی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی كارگه‌ی دێر عه‌مماری به‌رهه‌مهێنانی وزه له‌كاركه‌وت، ئه‌مڕۆش دوایین كارگه له وێستگه‌ی زه‌هران له‌كار وه‌ستا.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و پچڕانی كاره‌با له‌و وڵاته قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كه‌مئاویشی به‌دوای خۆیدا هێناوه و خزمه‌تگوزاری ئاوی پاك له به‌یروتی پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوی وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له هاووڵاتییان پشت به‌و ئاوه ببه‌ستن، كه له رێگه‌ی تانكه‌ره‌كانه‌وه به نرخێكی گران ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی هاووڵاتییان ناتوانن ئاو بكڕن، بۆیه ناچارن بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن.
هۆشداری پیسبوونی ئاوی تاوێر و كارێزه‌كانیش ده‌درێت، كه لوبنان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان پشتی پێ ده‌به‌ستێت، ئه‌ویش وه‌ك به‌رپرسان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌ی زبڵ و خاشاك له سه‌روچاوه‌ی كانیاو و كارێزه‌كان و هه‌روه‌ها پیسبوونی ئاو له پڕۆژه‌كانی پاڵاوتن، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و دوور له چاودێری كاری پاڵاوتنی بۆ ده‌كرێت.
پێشتریش رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو، ئه‌گه‌ر به‌په‌له هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌نرێت، 4 ملیۆن كه‌س له لوبنان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نه‌بوونی ئاوی پاك ده‌بنه‌وه و زۆربه‌یان منداڵ و خێزانه هه‌ژاره‌كانن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، ئێستا كۆمپانیای كاره‌بای لوبنان هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌كارخستنه‌وه‌ی یه‌كێك له وێستگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پشت به كۆگاكانی گازی سوپا ببه‌ستێت، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ناتوانرێت ئه‌م كاره‌ش له‌كاتێكی زوودا ئه‌نجام بدرێت.
ئێستاش وێڕای نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له بازاڕ، زۆربه‌ی لوبنانییه‌كان پشت به مۆلیده‌ی ماڵان ده‌به‌ستن، كه به گاز كارده‌كه‌ن.
قه‌یرانی سووته‌مه‌نی له لوبنان له ئه‌نجامی داڕمانی دارایی و داته‌پینی ئابووری له‌و وڵاته هاتووه‌ته ئاراوه، به‌وه‌ی كه دراوی ئه‌و وڵاته ڕێژه‌ی 90%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش زیاتر له سێ له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی ئه‌و وڵاته كه‌وتوونه‌ته هێڵی هه‌ژاری.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئاژانسی ئه‌مه‌ریكی بۆ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی (USAID) جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یاندنی پێداویستییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ لوبنان كرده‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌سته‌ش وه‌ك ئاژانسی ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا، له 24ی مانگی سێپته‌مبه‌ر گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (IMC Worldwide, Inc) بۆ جێبه‌جێكردنی چالاكی داهێنه‌رانه له بواری وزه‌ی نوێبووه‌وه به نرخێكی گونجاو واژۆ كردووه.
H.B