حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژێكی دیكه‌ی كرده پشووی فه‌رمی
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، رۆژێكی دیكه‌ی له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومییه‌كان بكرێته پشووی فه‌رمی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، بەھۆی بەشداریکردنی ژمارەیەکی زۆری هێزە ئەمنییەکان لە رۆژی دەنگدان، بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەك لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان، تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و رۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا؛ رۆژی دووشەممە رێکەوتی 11ـی ئۆکتۆبەر، لە پاڵ رۆژی یەکشەممە 10ـی ئۆکتۆبەر، بکاتە پشووی فەرمی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی سه‌رقاڵی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان به كاروباری هه‌ڵبژاردن كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راسپێردراون، بڕیاریاندا رۆژی دووشه‌ممه 11ی ئه‌م مانگه له سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌نه پشووی فه‌رمی.
H.B