هه‌ریه‌كه له گۆشه‌یه‌كه‌وه.. ئێران و عه‌ره‌ب چۆن چاودێری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن!!
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان له سه‌رانسه‌ری جیهان و له ناوچه‌كه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق ده‌كه‌ن، كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه بچن و سه‌باره‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه شێواز و ستراتیژیه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دیاری ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێتیدپرێس راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه به ناونیشانی (بۆچی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌لای جیهانه‌وه گرنگه؟) بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، گرنگیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له كاتێكدایه، كه عێراق رۆڵی نێوه‌ندگیری له نێوان ئێران و سعوودیه، دوو نه‌یاری یه‌كتر له هه‌رێمه‌كه ده‌گێڕێت.
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری مارسین ئه‌لشه‌مه‌ری، توێژه‌ری ئه‌مه‌ریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقی له سه‌نته‌ری بیلفه‌ر له كۆلیژی هارڤارد كینیدی گواستییه‌وه، "هه‌مووان له ناوچه‌كه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری سه‌ركردایه‌تی ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ته‌رازووی هێزی هه‌رێمایه‌تی ده‌ستنیشان بكه‌ن".
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌غدا میوانداریی چه‌ندین گه‌ڕی دانوستانی راسته‌وخۆی له نێوان تاران و ریاز كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له نێوان هه‌ردوو وڵات.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئێستای عێراق هه‌وڵی زۆری داوه، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات به نێوه‌ندگیرێكی بێلایه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه.
به‌گوته‌ی شه‌مه‌ری، وڵاتانی عه‌ره‌بیش چاودێری ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ببینن، كه گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئێرانیش چاودێری ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ رۆژئاوا هاوسۆزن.
شه‌مه‌ری له دوایین گوته‌كانیدا بۆ ئه‌سۆشێیتیدپرێس جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ناوچه‌كه ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، كوتله‌ی براوه له هه‌ڵبژاردنه‌كان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی وڵات ده‌ستنیشان بكات، كه له حكومه‌ته‌كانی پێشوودا دوای ساڵی 2003 سه‌رۆك وه‌زیران هه‌میشه پشكی شیعه بووه و كوردیش پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌ركه‌وتووه، له‌كاتێكدا پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ر پێكهاته‌ی سوننه كه‌وتووه.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێداوه، پێشبینی ده‌كرێت ركابه‌رییه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له نێوان كوتله‌ی سه‌دریی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در، كه له هه‌ڵبژاردنی پێشووش براوه‌ی یه‌كه‌م بوو، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در بێته ئاراوه.
رێكخراوی به‌در له ژماره‌یه‌ك گرووپی زۆر توندڕه‌و كه به لایه‌نگری ئێران داده‌نرێن، پێكهاتووه، له‌وانه‌ش میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق و هاوشێوه‌كانی، له‌كاتێكدا موقته‌دا سه‌در كه له‌ناو شیعه‌كانی عێراق به سه‌ركرده‌ی گه‌ل ده‌ناسرێت و ئه‌ویش به كه‌سێكی نزیك له ئێران داده‌نرێت، به‌ڵام به‌ئاشكرا هه‌ژموونی سیاسیی ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، پێشبینی ناكرێت هیچ كامێك له‌و دوو ئیئتیلافه ركابه‌رانه بتوانن زۆرینه‌ی ره‌های كورسییه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، كه دانوستانی چڕ و پڕ له پشت په‌رده‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانێك و حكومه‌تێكی ئیئتیلافیی نوێ له‌خۆ ده‌گرێت، كه ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت.
ره‌نده سه‌لیم، توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵات له واشنتن له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و نێوه‌ندگیرییه هه‌رێمایه‌تییه‌ی عێراق كردوویه‌تی، به ده‌ستكه‌وتێك بۆ كازمی داده‌نرێت، كه له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی له دروستكردنی هاوسه‌نگی له نێوان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق به‌ده‌ستهێنراون".
ئه‌و تویژه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر كازمی نه‌بێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه به‌رده‌وام نابن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌رپرسانی سعوودیه و ئێران چه‌ندین گه‌ڕی دانوستانیان له به‌غدا به نێوه‌ندگیری عێراق ئه‌نجامداوه، كه بۆ یه‌كه‌م جار له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی ئه‌مساڵ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئێران ئه‌و دانوستانانه ئاشكرابوون.
هه‌ریه‌ك له سعوودییه و ئێران به دوو هێزی دیاری ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمه‌كه داده‌نرێن و به‌رده‌وام یه‌كتر به ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتان و تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌و دانوستانه‌ی عێراق له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ناكۆكییانه رێكیخستن، له سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كانی نێوان ریاز و تارانه‌وه تا ئێستا به یه‌كه‌م هه‌وڵی جددی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته داده‌نرێت.
H.B