نێچیرڤان بارزانی بۆ كوردستان24: هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا به یه‌كه‌وه بین

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌ولێر ده‌نگیدا، له وه‌ڵامی پرسیاری نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا به یه‌كه‌وه بین.
نێچیرڤان بارزانی، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كوردستان24، له باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان باسی یه‌كڕیزی كوردیان ده‌كرد له به‌غدا، هه‌نگاوی دوای ئه‌وه چییه كه هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت، له وه‌ڵامدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كه به‌و جۆره‌یه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و له به‌غدا یه‌كڕیز بن و بتوانن داكۆكی له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هیوای ئه‌وه‌شی خواست، كه ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق، جیاوازبێت له رابردوو و بتوانرێت گۆڕانكارییه‌ك له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بكات.
هاوكات بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه له چوارچێوه‌ی عێراق و ئه‌و ئامانجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، سوودمه‌نده بۆ عێراقیش.