بەرھەم ساڵح: چاودێری بیانی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە ھۆتێل رەشید لە بەغدا دەنگی دا.
له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردن له ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ (10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2021) به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رباغ ساڵح، خانمی یه‌كه‌می عێراق ده‌نگیاندا.
سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، به‌شداربوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و هه‌ڵبژاردنه گرنگه، رێگری و یاریكردن به ده‌نگه‌كان و ساخته‌كاری كه‌م كراوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، هه‌بوونی چاودێری بیانی كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، هیوادارم هاووڵاتیان ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و ده‌نگ بده‌ن.