11 سه‌یرترین یاسا كه‌ له‌ تیپێكی میللی هه‌ولێر كراوه‌ته‌ مه‌رج

تیپی لاوانی سیڤانی شاری هه‌ولێر
تیپی لاوانی سیڤانی شاری هه‌ولێر

١٨ ساڵ پێش ئێستا لە رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ له‌ 2003، تیپی لاوانی سیڤان له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر له‌ لایه‌ن وه‌رزشكارێكی گه‌نجی ئه‌و شاره‌ به‌ ناوی دیدار محه‌مه‌د ئه‌مین دامه‌زرا كه‌ له‌ نێو وه‌رزشكاران به‌ "دیدار حه‌ره‌كه‌" ناسراوه‌، ئه‌م گه‌نجه‌ وه‌رزشكاره‌ كه‌ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌شه‌ له‌وكاته‌وه‌ تا ئێستا كۆمه‌ڵێك بڕگه‌ و یاسای له‌سه‌ر یاریزانه‌كان كردووه‌ته‌ مه‌رج و به‌ درێژایی 18 ساڵه‌ هه‌مووان پێی پابه‌ندن، دیارترینیان نابێت هیچ یاریزانێك جگه‌ره‌ بكێشێت.

تیپی لاوانی سیڤانی شاری هه‌ولێر
تیپی لاوانی سیڤانی شاری هه‌ولێر

دیارترین ئه‌و یاسایانه‌ی له‌ تیپی لاواینی سیڤان كراوه‌ته‌ مه‌رج

1ـ نابێت هیچ یاریزانێك جگه‌ره‌ بكێشێت.

2ـ یاریزانانی ئه‌م تیپه‌ ناتوانن بۆ هیچ تیپێكی دیكه‌ی میللی یاری بكه‌ن، به‌ڵام ده‌توانن بۆ یانه‌كان یاری بكه‌ن.

3ـ ده‌بێت یاریزانه‌كان له‌سه‌ره‌تاوه‌ كاتێك گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كرا ده‌بێت تا كۆتایی ژیانی وه‌رزشییان تیپه‌كه‌یان نه‌گۆڕن.

4ـ ده‌بێت ڕێز له‌ تیپی به‌رامبه‌ر بگرێت و پابه‌ندی ته‌واوی رێنماییه‌كانی راهێنه‌ر و ده‌سته‌ی كارگێری بێت.

5ـ ده‌بێت ڕێز لە بڕیاری ناوبژیوان بگرێت، وەک چۆن بە سەرکەوتن دڵخۆشە، دەبێت قبوڵی دۆڕانیش بکات.

6ـ ده‌بێت كه‌سایه‌تی له‌ نێو كۆمه‌ڵگا به‌رز بێت و ڕه‌وشتی باش بێت و دڵسۆز و خه‌مخۆری تیپه‌كه‌ی بێت.

7ـ ده‌بێت "نهێنی پارێزبێت"، رێز له‌ خۆی وه‌رزش و وه‌رزشوانان بگرێت و نهێنییه‌كانی هاورێیان و تیپه‌كه‌ی نه‌باته‌ ده‌ره‌وه‌.

8ـ ئاست زۆر گرینگ نییه‌ بۆ یاریزانانی ئه‌و تیپه‌، رێز و خۆشه‌ویستی بۆ تۆپی پێ و وه‌رزشه‌كه‌ له‌ سه‌رووی مه‌رجه‌كانی تیپه‌كه‌یه‌.

9ـ پابه‌ند بوون به‌ گه‌شت و سه‌یران و بۆنه‌ تایبه‌تییه‌كان و گردبوونه‌وه‌ی دۆستایه‌تی به‌شێكه‌ له‌ یاسایه‌كانی تیپه‌كه‌ كه‌ ده‌بێت یاریزانه‌كان پابه‌ندی بن.

10ـ ده‌بێت یاریزانه‌كان ئاماده‌ بن له‌وكاته‌ی كه‌ ساڵانه‌ وه‌كو نه‌ریتێك تیپه‌كه‌ له‌ ئێواره‌ خوانێكدا كۆده‌بنه‌وه‌ و بانگهێشتی یاریزانه‌ كۆن و تازه‌كانی تیپه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

11ـ تیپه‌كه‌ ساڵانه‌ خه‌ڵات و رێز و سووپاس ده‌به‌خشێته‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی ساڵانه‌ خزمه‌تێكی زۆریان به‌ تیپه‌كه‌ كردووه‌.

تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌و 18 ساڵه‌دا، زیاتر له‌ 30 یاریزانی تیپی لاوانی سیڤان یارییان بۆ یانه‌كانی كوردستان كردووه‌.

تیپه‌كه‌ خاوه‌نی خاوەنی (١٨) ده‌سته‌ درێسی ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌، هەر یاریزانێک  (4) گۆرەوی لایە، کە پێکھاتووە لە ڕەنگەکانی (زەرد، شین، ڕەش و سپی).

لە ماوەی ئەو ١٨ ساڵەدا لە تەواوی خولەکان تیپی لاوانی سیڤان 15 جار گەیشۆتە یاری کۆتایی، (٨) جار بەتیپی نموونەیی دەسنیشان کراوە.

تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
كۆبوونه‌وه‌ی تیپی لاوانی سیڤان
كۆبوونه‌وه‌ی تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان
تیپی لاوانی سیڤان