ده‌نگده‌ری كورد له كه‌ركووك هه‌راسان كراوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 ده‌نگده‌ری كورد له كه‌ركووك كێشه‌ی زۆری بۆ درووستكراوه و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، سندوقه‌كانی ده‌نگدان چه‌ند كاتژمێرێك به رووی ده‌نگده‌رانی كورد دواخرابوون، به‌هۆی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆره‌وه.
هاووڵاتییه‌كی شاری كه‌ركووك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رچه‌نده له رابردوو ناڕازیم بووم، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بیروڕای خۆم گۆڕی و ده‌نگم دا.
ده‌نگده‌رێكی دیكه‌ی كورد ئاشكرای كرد، زۆر به په‌رۆشه‌وه بووه، تا ده‌نگ بدات، تا ئه‌و ره‌وشه سه‌ربازییه‌ی به‌سه‌ر كه‌ركووك سه‌پێنراوه، كۆتایی پێبێت.
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ش ئاشكرای كرد، به‌هۆی پشكنین له چه‌ند شوێنی بنكه‌ی ده‌نگدان، ده‌نگده‌ری كورد بێزار ده‌كران، پشكنین دووباره ده‌كرانه‌وه و چه‌ندین جار منیان پشكنیووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بێزارمان بكه‌ن.