له سه‌ید سادق هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی رێگری پۆلیسێك له ئافره‌تیك، كه چه‌ندین جار له بنكه‌ی ده‌نگدانی گه‌ڕه‌كی به‌ركێو له سه‌ید سادق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌نگده‌ری به‌ساڵاچوو و به‌ته‌مه‌ن، كه نه‌یده‌ناسین، ده‌چووه ژووره‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له ده‌نگدان یارمه‌تییان ده‌دات، هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌كه و پۆلیسه‌كه‌ش گوازرایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
په‌یامنێری كوردستان24 له سه‌ید سادق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئافره‌تێك له بنكه‌ی ده‌نگدانی به‌ركێو له قه‌زای سه‌ید سادق، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ساڵاچوو چووه‌ته ناو بنكه‌كه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌مه‌قاڵێ له نێوان ئافره‌ته‌كه و پۆلیسێكی پاسه‌وانی بنكه‌كه روویدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌كه.
شاهێدحاڵێك له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و هێرشه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به لایه‌نێكی دیاریكراو هاتنه به‌رده‌م بنكه‌كه و ئافره‌تێكیش چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچووی نه‌ناسراو ده‌چووه ژووره‌وه، براده‌رانی پۆلیسیش ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، له به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌و حزبه دیاریكراوه هه‌ڵیانكوتایه پاسه‌وانه‌كان.
هه‌وره‌ها گوتی: دواتر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكومی هاتنه بنكه‌كه و ده‌رگای بنكه‌كه داخرا و بوو به شه‌ڕسان، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه پاسه‌وانه‌كه‌شیان گۆڕی، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ئه‌و ئافره‌ته له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی به‌رده‌وام بوو و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه چووه ژووره‌وه، كه نه‌یده‌ناسین.
شاهێدحاڵه‌كه ئاشكرایكرد، به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پۆلیسه پاسه‌وانه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی راژه‌یان بۆ شوێنێكی ئه‌وه‌نده دووریان لێ كردووه، كه به 6 كاتژمێر نه‌گاته ده‌وامی خۆی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پۆلیسه‌ی له بنكه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، كه‌سێكی به ئه‌خلاق و رێكه و هیچ سه‌رپێچییه‌كی نه‌كردووه، بگره رێنمایی زۆری خه‌ڵكیشی ده‌كرد.
گوتیشی: له به‌یانییه‌وه چه‌ندین چه‌كدار به جلی مه‌ده‌نییه‌وه هاتوونه‌ته به‌رده‌م بنكه‌كه، سه‌ره‌تا هیچ ره‌فتارێكی گوماناوییان لێ به‌دی نه‌كراوه، به‌ڵام دواتر كه ویستییان پێشێلكاری بكه‌ن، براده‌رانی كۆمسیۆن رێگه‌یان نه‌دا و لایه‌نگرانی پارتیش هه‌ڵوێستیان نیشاندا، پاشان به په‌له سواری ئۆتۆمبیله‌كانیان بوون و به‌رده‌م بنكه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
H.B