كوردستان24 نوێترین زانیاری له باره‌ی كاندیدانی ده‌رچووی پارتی له بازنه‌ی یه‌ك و دووی هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كوردستان24ی راگه‌یاند، ته‌واوی كاندیدانی پارتی له بازنه‌ی یه‌كی پارێزگای هه‌ولێر (شه‌قڵاوه - سۆران – مێرگه‌سۆر – رواندز - چۆمان) سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌ریه‌ك له كاندیدانی پارتی:
نه‌هرۆ رواندزی: 45 هه‌زار و 216 ده‌نگ.
سیپان عه‌زیز شێروانی 37 هه‌زار و 401 ده‌نگ.
دكتۆر محه‌مه‌د سدیق خۆشناو: 33 هه‌زار و 425 ده‌نگ.
جوان عه‌بدوڵڵا به 14 هه‌زار و 955 ده‌نگ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، (فه‌یسه‌ڵ كه‌ریمخان برادۆستی) له لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان، یه‌كێك بوو له‌و به‌ربژێرانه‌ی ركابه‌ریی له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتووه‌كانی پارتی ده‌كرد، كه 28 هه‌زار و 32 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌باره‌ی بازنه‌ی دووی پارێزگای هه‌ولێریش، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی: هه‌ریه‌ك له (خدر عه‌لی مه‌نتك و ئامانج مه‌حموود هه‌ركی)ـیش له و بازنه‌یه ده‌نگی پێویستیان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهێناوه.
H.B