لە تەقینەوەیەکدا 6 کەس کوژران

ویستویانە پارێزگار بکوژن
دیمەنێکی شوێنی تەقینەوەکە - فۆتۆ: AFP
دیمەنێکی شوێنی تەقینەوەکە - فۆتۆ: AFP

K24 – هەولێر

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە یەمەن 6 کەس کوژران، بەگوێرەی زانیارییەکانیش ئامانج لەو تەقینەوەیە کوشتنی پارێزگاری عەدەن بووە، بەڵام رزگاری بووە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی شارەکە، شەش کەس کوژران، تەقینەوەکە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەحمەد حامد لەملەس پارێزگاری عەدەنی کردبووە ئامانج، بەڵام رزگاری بووە.

لە 29ی مانگی ئابی رابردووش، حوسییەکانی یەمەن بە مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشییان کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانی شاری لەحج، لە ئەنجامدا 23 کەس کوژران.

دیمەنێکی شوێنی تەقینەوەکە
دیمەنێکی شوێنی تەقینەوەکە - فۆتۆ: AFP