بارانبارین ده‌ستپێده‌كات

K24 – هەولێر:
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وای عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م) بڵاویكرده‌وه، له رۆژانی داهاتوودا پێشبینی ده‌كرێت باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رما داببه‌زن.
له چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شوهه‌وای عێراق رایگه‌یاند، به‌یانی سێشه‌ممه كه‌ش و هه‌وا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت.
راشیگه‌یاند، بۆ رۆژی چوارشه‌ممه كه‌ش و هه‌وا نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له گه‌ڵ پێشبینی باران بارینی نه‌رم له ناوچه شاخاوییه‌كان و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما.
ئاماژه‌یپێكرد، بۆ رۆژی هه‌ینی داهاتوو كه‌ش و هه‌وا چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی په‌ڵه هه‌ور له ئاسمانی شاره‌كانی عێراق.
روونیكرده‌وه، له ناوچه شاخاوییه‌كانی عێراق ئه‌گه‌ری بارانبارین له ئارادایه، وێڕای دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له رۆژانی داهاتوو.
سه‌رچاوه: واع