قائانی گەیشتە بەغدا

لەگەڵ بەرپرسانی لایەن شیعەکان و سەرکردەی گرووپەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران

K24 - هەولێر

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی شیعە و سەرکردەی گرووپەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە.

لە سەرەتای ساڵی 2020دا، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە بۆردوومانێکی ئەمەریکا کوژرا و قائانی کرایە بەرپرسی فەیلەقی قودس، ئەمەش پێنجەم جارە سەردانی عێراق دەکات.

ئاژانسێکی رووسی بڵاوکردووەتەوە "سەردانەکەی قائانی بۆ بەغدا بە نهێنییە و مەبەستی سەردانەکەشی بۆ رێکخستنەوەی هەماهەنگییەکانی نێوان گرووپەکانی شیعەی عێراق و سوپای پاسدارانە".