ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز عه‌فرینی هه‌ژاند
K24 – هەولێر:
تەقینەوەیەک لە ناوەندی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان روویدا، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 6 کەس کوژراون.
رووانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له عه‌فرین روویدا و بووه هۆی كوژرانی (6) كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
راشیگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك بازاڕی (هال) له ناوه‌ڕاستی شاری عه‌فرین روویدا، كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای سه‌لام لێوه‌ی نزیكه.
روونیكرده‌وه، تا ئێستا ناسنامه‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌ناسراون، كه ئایا مه‌ده‌نین و یاخوود چه‌كدارانی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ن.