سه‌در داوایه‌ك له‌ كۆمسیۆن ده‌كات

"كۆمیسیۆن هه‌ر ده‌ره‌نجامێك رابگه‌ینێت، به‌ دڵێكی فراوان وه‌ریده‌گرین"
موقته‌دا سه‌در / رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در
موقته‌دا سه‌در / رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

K24 – هەولێر:

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا ده‌كات به‌ گوێره‌ی یاسا چاو به‌ سكاڵاكاندا بخشێننه‌وه‌ و رۆڵی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنیشی به‌رز نرخاند.

موقته‌دا سه‌در له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر، رایگه‌یاند، رۆڵی كارمه‌ندانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، كه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه‌ كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجامدا.

راشیگه‌یاند، داوا له‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ین به‌ خێرایی ده‌ره‌نجامه‌كان بڵاو بكه‌نه‌وه‌.

روونیكرده‌وه‌و پێویسته‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ چاو به‌ سكاڵا یاساییه‌كاندا بخشێننه‌وه، رێگه‌ش له‌و كه‌سانه‌ بگیرێت كه‌ به‌ نایاسایی  هه‌وڵی ساخته‌كاری ده‌ده‌ن.

ئاماژه‌یپێكرد، كۆمیسیۆن هه‌ر ده‌ره‌نجامێك رابگه‌ینێت، به‌ دڵێكی فراوان وه‌ریده‌گرین، په‌ناش بۆ هیچ شتێك نابه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ په‌یڕه‌وی پره‌نسیپه‌ دیموكراتیه‌كان ده‌كه‌ین.‌