ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی سه‌رجه‌م بازنه‌كان

كوردستان24 ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی سه‌رجه‌م بازنه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌
ژنه‌ ده‌نگده‌رێكی عێراقی
ژنه‌ ده‌نگده‌رێكی عێراقی

K24 - هه‌ولێر:

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامی به‌رایی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ بازنه‌ی یه‌كی هه‌ولێر كاندیدی پارتی "نه‌هرۆ رواندزی" زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هه‌رچوار كاندیده‌كه‌ی پارتی له‌و بازنه‌یه‌دا ده‌رچوون و كورسی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی كۆمیسیۆن، پارتی هه‌رچوار كاندیدی له‌ بازنه‌ی یه‌كی هه‌ولێر ده‌رچووه‌، كه‌ نه‌هرۆ رواندزی، سیپان عه‌زیز، محه‌مه‌د سدیق و جوان عه‌بدوڵڵا زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

نه‌هرۆ محموود رواندزی/ پارتی: 29،649 ده‌نگ

سپیان عه‌زیز/ پارتی: 25،333 ده‌نگ

محه‌مه‌د سدیق/ پارتی: 24،128 ده‌نگ

جوان عه‌بدوڵڵا/ پارتی: 9174 ده‌نگ

به‌ گوێره‌ی ئاماری به‌رایی كه‌ كۆمیسیۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ بازنه‌ی دووی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

خدر مه‌نتك/ پارتی: 17992 ده‌نگ

كوردۆ عومه‌ر/ هاوپه‌یمانی:  13846 ده‌نگ

ئامانج مه‌حمود هه‌ركی/ پارتی:  15882 ده‌نگ

وه‌زیره‌ ئه‌حمه‌د/ نه‌وه‌ی نوێ: 18459 ده‌نگ

له‌ بازنه‌ی 3ی هه‌ولێر كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌نگه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

رێبوار هادی/ پارتی: 17202ده‌نگ

ڤیان عه‌بدولعه‌زیز/ نه‌وه‌ی نوێ: 11063 ده‌نگ

له‌یلا ئه‌كره‌م/ پارتی: 7078 ده‌نگ

هه‌روه‌ها له‌ بازنه‌ی چواریش ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:

محه‌مه‌د ئیسماعیل/ نه‌وه‌ی نوێ: 17913 ده‌نگ

سه‌باح سوبحی/ پارتی: 12404 ده‌نگ

مه‌ریوان قه‌ره‌نی/ پارتی: 15118 ده‌نگ

نه‌هله‌ قادر/ پارتی: 9995 ده‌نگ

سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای دهۆكیش، نووسینگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی له‌ هه‌رسێ بازنه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ی راگه‌یاند و ده‌نگی كاندیدانی پارتی له‌ بازنه‌ی یه‌كی دهۆك به‌م شێوه‌یه‌ن:

جه‌مال كۆچه‌ر/ یه‌كگرتوو: 45079 ده‌نگ

خالید سه‌لیم/ پارتی: 22223 ده‌نگ

خه‌لیل غازی/ پارتی: 20592 ده‌نگ

فه‌همی سه‌لمان/ پارتی: 17969

ئه‌ڤین سه‌لیم/ پارتی 15506

له‌ بازنه‌ی دووی پارێزگای دهۆكیش ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

سه‌گڤان یوسف/ پارتی: 19430 ده‌نگ

عومه‌ر كۆچه‌ر/ یه‌كگرتوو: 17171 ده‌نگ

عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د ره‌شید/ پارتی: 16766 ده‌نگ

زۆزان عه‌لی/ پارتی: 16590 ده‌نگ

له‌ بازنه‌ی سێی پارێزگای دهۆك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوون:

موفه‌ق شه‌هاب/ پارتی: 22147 ده‌نگ

چیایی ته‌یموور/ پارتی: 18436 ده‌نگ

ئیمان عه‌بدولڕه‌زاق/ هاوپه‌یمانی: 14164 ده‌نگ

ڤیان سه‌بری/ پارتی: 13867 ده‌نگ

له‌ نووسینگه‌ی كه‌ركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ له‌ بازنه‌ی یه‌كی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌:

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا/ پارتی: 31548 ده‌نگ

ئومێد محه‌مه‌د/ نه‌وه‌ی نوێ: 19489 ده‌نگ

دیلان غه‌فوور/ سه‌ربه‌خۆ: 18173 ده‌نگ

سه‌باح حه‌بیب/ هاوپه‌یمانی: 13243 ده‌نگ

موهه‌یمن عه‌لی/ سه‌ربه‌خۆ: 12407 ده‌نگ

له‌ بازنه‌ی دووی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن: 

ئه‌رشه‌د ساڵحی/ به‌ره‌ی توركمانی: 19584 ده‌نگ

گه‌یلان قادر/ هاوپه‌یمانی: 11232 ده‌نگ

نه‌جوا حه‌مید/ پارتی: 10018 ده‌نگ

سه‌وسه‌ن عه‌بدولواحید/ به‌ره‌ی توركمانی: 6542 ده‌نگ

هه‌روه‌ها له‌ بازنه‌ی 3ی كه‌ركووك ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن: 

محه‌مه‌د عه‌لی نه‌جم/ ته‌قه‌دوم وه‌ته‌نی: 21047 ده‌نگ

راكان جبوری/ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی: 12890 ده‌نگ

وه‌سفی عاسی/ به‌ره‌ی عه‌ره‌بی: 9670 ده‌نگ