خه‌ڵكی باشووری عێراق له دژی سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی رژانه سه‌ر شه‌قام
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا، خه‌ڵكی شاری ناسرییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار له دژی ئه‌و سه‌ردانه‌ی قائانی رژانه سه‌ر شه‌قام.
میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، دوای چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له سه‌ردانه‌كه‌ی قائانی، سه‌دان كه‌س له شاری ناسرییه وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له دژی ئه‌و سه‌ردانه روویان له گۆڕه‌پانی حبووبی كرد و مه‌ترسی خۆیان له‌وه نیشاندا، كه قائانی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه به نوینه‌رایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی حزب و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به تاران ده‌ستوه‌ردان له رێڕه‌وی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراقدا بكات.
خۆپیشانده‌ران ئه‌و سه‌ردانه‌یان ره‌تكرده‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نیان راگه‌یاندووه، قائانی به نهێنی سه‌ردانی به‌غدای كردووه و ئامانجی له‌و سه‌ردانه ئه‌وه‌یه، كه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌ر به تاران كۆببێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بێنه ئاراوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "هه‌ركاتێك گۆڕانكارییه‌ك له عێراق هاتبێته ئاراوه، تاران به‌رپرسانی خۆی بۆ ئاراسته‌كردنی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات، كه فه‌رمانی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كادتێكدایه، به‌هۆی فشاره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ناسراو به (خۆپیشاندانی تشرینی) و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شه‌قامی عێراقی، بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته درا و دوێنێ یه‌كشه‌ممه، 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی چاودێرانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا كه‌مترین بوار به ساخته‌كاریكردن درا.
H.B